یەختێکی کۆچبەرانی کورد به 52 كۆچبه‌ره‌وه تێكشكا
ته‌نها یه‌ك په‌نابه‌ر بێسه‌روشوێنه

K24 - هه‌ولێر:
یەختێك کە 52 کۆچبەری کوردی هەڵگرتبوو، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی كرۆتۆنێی ئیتاڵیا، تێكشكا و ئێستاش ته‌نها یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه بێسه‌روشوێنه و چاره‌نووسی نادیاره.
ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێر 4ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 10ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019, یه‌ختێك، كه 52 په‌نابه‌ری كوردی تێدابووه، له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتووه، به‌ڵام به‌ر له گه‌یشتنیان به وشكانی، یه‌خته‌كه تێكشكاوه و سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران كه‌وتوونه‌ته ناو ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئاری جه‌لال ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره كورده‌كان داوای به‌هاناوه‌چوونیان كردووه، پۆلیسی ناوچه‌ی تۆڕممیلیسیا، گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه به به‌له‌می فریاگوزاری و چووپ، زۆربه‌ی په‌نابه‌رانی ناو ئاوه‌كه‌یان رزگاركردووه.
سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران راشیگەیاند, سه‌ره‌تا تیمه فریاگوزارییه‌كان، 49 په‌نابه‌ریان رزگاركردووه، دوای نزیكه‌ی دوو كاتژمێر دایكێك و منداڵێكی ساواش رزگار كران، ئێستاش ته‌نها یه‌ك په‌نابه‌ر بێسه‌روشوێنه و دیار نییه.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئاری جه‌لال، دوای رزگارکردنی پەنابەرە كوردەكان، لە ھۆتێلێكدا بەرامبەر شوێنی رووداوەكە گەرمكراونەوەتەوە و خواردنی پێویستیان پێدراوە و ھاوكاری کراون، دواتریش رەوانەی کەمپی سانت ئاناى سەر بە شاری كرۆتۆنێ، کراون.
ئاری جه‌لال رایگەیان نوینەرایەتی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لەئەوروپا ئاگادارکردووه‌تەوە کەتەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو پەنابەرەی كه تا ئێستا بێسه‌روشوێنه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)