خۆپیشاندەرانی فەرەنسا کامێراکانی هاتووچۆ دەکەنە ئامانج
ساڵانە لە فەرەنسا سێ هەزار و 500 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن
K24 – ههولێر:
کریستۆف کاستانێر، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکرایکردووە: "نزیکەی %60ی کامێراکانی هاتووچۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان لەکارخراون".
ئەگەرچی ساڵانە لە فەرەنسا سێ هەزار و 500 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن و 70 هەزاری دیکەش بریندار دەبن، بەڵام نرخی کامێراکانی هاتووچۆ بە دڵی ئەو خۆپیشاندەرانە نین.
سەرەتا خۆپیشاندەرانی فەرەنسا دژی زیادبوون باجی سەر سووتەمەنی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو زیادکردنەی دا، خۆپیشاندان هەر بەردەوامە.
80 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا لە سەرانسەری وڵات لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکەن و سەدان خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.

سەرچاوە: دەیلی مەیل