تەقینەوەکەی پاریس دەیان قوربانیی لێکەوتەوە
پۆلیسی شارەکە هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
تەقینەوەکەی ئەمڕۆی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەیان قوربانیی لێکەوتەوە و پۆلیس هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەبارەی تەقینەوەکە ئاشکرایکردووە: "تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی گاز لە دوکانێکی ئامادەکردنی نان و شیرینی روویداوە".
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی پاریس: "چوار کەس بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە و 37 کەسیش برینداربوون، 10 کەسیش لە بریندارەکان، برینەکەیان سەختە".
تەقینەوەکە کاتژمێر 11ی بەیانی بە کاتی هەولێر و کاتژمێر 9ی بەیانی بەکاتی پاریس لە شەقامی ترێڤیزێ روویداوە و بەهۆیەوە جیا لە زیانی گیانیی، زیانی زۆریش بە چەند باڵەخانە و ئۆتۆمبێلێک گەشتووە.

H.J