به‌به‌ڵگه.. داوای لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كرێت
هۆكاره‌كه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی سسامانی گشتییه
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كردووه، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وڵات، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت.
له یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی لێژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كراوه و واژووی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره، داوا كراوه، هه‌ریه‌ك له عه‌لا یاسری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"، عه‌لی نزار، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ده‌سته‌ی به بازاڕكردنی نه‌وتی خاو له كۆمپانیاكه و محه‌مه‌د سه‌عدوون، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی عه‌مباركردن و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه بانگهێشت بكرێن.
هه‌روه‌ها هاتووه، "به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و به‌دواداچوون بۆ سه‌رپێچییه‌كان و ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له كۆمپانیای سۆمۆ، داوا ده‌كه‌ین ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان كراوه، بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن".
هه‌روه‌ها داواشكراوه، "ئه‌و سێ به‌ڕێوه‌به‌ره به‌ر له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو بانگهێشت بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌ماندا لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو هه‌رچی زووه رێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ده‌وڵه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
H.B
