ڤیدیۆی ساتی کوشتنی خاوەن چێشتخانەیەکی بەغدا بڵاوکرایەوە
کوژرانی عیماد جەبار ناکۆکی دوو لایەنی سیاسی لێکەوتووەتەوە
K24 – ههولێر:
بەهۆی کوشتنی عیماد جەبار، خاوەنی چێشتخانەی لەیمونە لە شاری بەغدا، کێشە کەوتە نێوان تەیاری حیکمە و عەسائیب ئەهل هەق بەوەی کوژراوەکە سەر بە حیکمەیە و بکوژەکەش ناسنامەی عەسائیب ئەهل هەقی پێبووە.
عیماد بە چەند گولـلەیەک لەلایەن کەسێکەوە لەناوچەی سەدری بەغدا کوژرا، دواتر کەناڵێکی سەر بە رەوتی حیکمە بڵاویکردەوە کە پۆلیس بکوژەکەی دەستگیر کردووە و ئەندامی عاسئیب ئەهل هەقە.
خەزعەلی سەرۆکی عەسائیب ئەهل هەق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو هەواڵەی بە هەڵبەستراو و بێ بنەما وەسفرکرد و بە هەمووجۆرێک رەتی کردەوە.
کوشتنی ئەو هاووڵاتییە ناکۆکییەکانی ئەو دوو لایەنەی زیاتر کردووە و هەردوولا یەکتر بە کوشتن و گەندەڵی تۆمەتبار دەکەن.