15 منداڵی ئاواره له سه‌رمان مردن
زۆربه‌یان له خوار ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدان.. بچووكترینیان ته‌مه‌نی ته‌نیا 1 كاتژمێر بوو
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به منداڵان "یونسێف"، 15 منداڵی ئاواره‌ی سووری له كه‌مپی ره‌كبانی سه‌ر سنووری نێوان سووریا و ئوردن به‌هۆی سه‌رما و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستییه‌وه مردوون، كه زۆربه‌یان منداڵی ساوا "شیرخۆر" بوون.
یونسێف راشیگه‌یاند، له‌و 15 منداڵه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌مه‌نی 13ـیان له‌خوار یه‌ك ساڵی بووه.
له‌مباره‌یه‌وه خێرت كابالاری، به‌ڕێوه‌به‌ری یونسێف له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، "دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ ئاستی به‌ستن و دۆخی سه‌ختی ژیان له كه‌مپی ره‌كبان، رۆژ به‌ڕۆژ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی منداڵان له‌و كه‌مپه زیاتر ده‌كات".
گوتیشی: "له‌ماوه‌ی ته‌نیا مانگێكدا 8 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه، زۆربه‌یان له خوار ته‌مه‌نی 4 مانگی‌دا بوون، له هه‌مووشیان بچووكتر ته‌مه‌نی ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر بوو".
نزیكه‌ی 50 هه‌زار ئاواره‌ی سووری له كه‌مپی ره‌كبانی سه‌ر سنووری نێوان سووریا ئوردن له ژیانێكی سه‌ختی مرۆیی‌دا ده‌گوزه‌رێنن، به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 2016، كاتێك ئوردن سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سووریا داخست و ناوچه‌كه‌ی به "ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی" راگه‌یاند، له‌و كاته‌وه ته‌نیا چه‌ند مانگ جارێك رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكاری ده‌گه‌یێننه ئه‌و كه‌مپه و كاتی دابه‌شكردنی هاوكاریش سنوورداره.
H.B