داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی خانمی كامبریدج و كوڕه‌كه‌ی ده‌كات
نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ ناردووه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، رێكخراوی داعش نامه‌یه‌كی "كۆدكراو"ـی له رێگه‌ی ته‌لیگرامه‌وه بۆ "كیت میدڵتۆن"، خانمی كامبریدج ناردووه و له نامه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌و خواردنه ژه‌هراوی ده‌كه‌ن، كه له ماركێته‌كان ده‌كڕێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌ندامانی داعش وێنه‌ی خانمی كامبریدجیان له‌كاتی بازاڕكردن بڵاوكردووه‌ته‌وه و نیشانه‌ی "X"ی سۆريان له‌سه‌ر گالیسكه‌ی بازاركردنهكهی داناوه و كۆمێنتێكیان له‌سه‌ر نووسیوه و تێیدا هاتووه: ئێمه ده‌زانین چی ده‌خۆیت، ئه‌و خواردنه ژه‌هراوی ده‌كه‌ین".
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه نووسیویه‌تی، "هه‌ڕه‌شه‌كه ته‌نیا بۆ كیت نییه، به‌ڵكو جۆرجی میری بچووكیشه كه ده‌كاته كوڕه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌هه‌ند وه‌رگیراون و ئه‌ندامانی هه‌واڵگه‌ری له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاراسته‌ی كیت كراون، په‌یوه‌ندییان به نامه‌كانی حوسێن ره‌شید له رابردوودا هه‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حوسێن ره‌شید به تۆمه‌تی هاندانی ئه‌ندامانی داعش له رێگه‌ی گرووپێكه‌وه كه له ته‌لیگرام دایمه‌زراندبوو، بۆ هێرشكردنه سه‌ر جۆرجی میری كامبریدج، له سانجمانچێستهر سترینجوایز، سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، كه ناوبراو وێنه‌یه‌كی میری بچووك و مامۆستاكه‌ی و ئه‌ندامێكی داعشی بڵاوكردبووه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌رچاوروونی لایان درووست بێت تاوه‌كو بیكوژن.
وه‌ك پێشتریش راگه‌یه‌ندرابوو، ره‌شید پلانی بۆ ژه‌هراویكردنی ئه‌و دۆندرمه "مۆته"یه داڕشتبوو كه میری بچووك ده‌یخوارد.
H.B