رووسیا دژی ناوچه ئارامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیایه له سووریا
لاڤرۆڤ: پێویسته سوپای سووریا كۆنترۆڵی باكووری وڵات بكات
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌باره‌ی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا كه به دڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیایشه، ده‌ڵێت: "سوپای سووریا ئه‌و لایه‌نه‌یه كه پێویسته كۆنترۆڵی باكووری وڵات بكات".
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16/1/2019 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به رۆژنامه‌وانانی گووت: "ئێمه باوه‌ڕمان وایه تاكه چاره‌سه‌ری گونجاو، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه بۆ ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی سووریا و په‌یكه‌ربه‌ندییه كارگێڕییه‌كانی حكوومه‌تی سووریا".
لێدوانه‌كه‌ی لاڤرۆڤ دوای رۆژێكه له لێدوانی ئه‌ردۆغان كه گوتبووی: "توركیا چاوه‌ڕوانی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامه له باكووری سووریا".
هاوكات، ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) رایدەگەیەنێت، نابێ ناوچەی ئارام لە ژێر دەسەڵاتی سووریا بێت، دەبێ رێگری لە چەكدارە توندڕەوەكان بكرێ روو بكەنە ئەو ناوچەیە.
ریاد دەرار، ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (مەسەدە) بە ئەلعەرەبییەی رایگەیاند "ئەو ناوچە ئارامەی ئەمەریكا و توركیا باسی لێوە دەكەن، پێویستە دووربێت لە ململانێ و ھیچ چەكدارێكی لێ نەبێت، نابێ لەژێر دەسەڵاتی ھیچ لایەنێك بێت".
ھاوسەرۆكی مەسەدە دەشڵێت "دژی ئەوەین ئەو ناوچە ئارامە لەژێر دەسەڵاتی توركیا بێت و پێویستە رێگری لە چەكدارە تونڕەوەكان بكرێت روو بكەنە ئەو ناوچەیە، ئەگەر توركیا لەو ناوچەیە بێت، ئەوا دەبێتە داگیركاری و توركیا پێویستە تەنیا سنوورەكانی بپارێزێت، نەك دەربازی نێو خاكی سووریا ببێت".
به‌پێی رووپێوێك كە ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه "ناوچه‌ی ئارام، شار و شارۆچكه‌ی پارێزگاكانی حه‌له‌ب و ره‌قه و حه‌سه‌كه ده‌گرێته‌وه‌و 460 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه‌و تا قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر ده‌ڕوات".
روپێوه‌كه دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكرا كردووه كه ناوچه ئارامه‌كه ده‌یانگرێته‌وه‌و ده‌كه‌ونه باكووری ھێڵی نێوان گوندی سڕین له پارێزگای حه‌له‌ب و عه‌ین عیسا له پارێزگای ره‌قه.
به‌گوێره‌ی رووپێوه‌كه، ناوچه ئارامه‌كه قامیشلۆ، تل ته‌مه‌ر، درباسییه، عامودا، وه‌ردیه، تل حه‌میس، سه‌رێ كانێ، ترپه سپی. تل كۆچه‌ر، دێرك، له پارێزگای حه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها كۆبانێ له پارێزگای حه‌له‌ب و گرێ سپی له پارێزگای ره‌قه ده‌گرێته‌وه".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆ‌غان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، دوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک‌پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە پرسی درووست‌کردنی ناوچەیەکی ئارام لە سووریا دەکات.