واشنتن: رێگه ناده‌ين داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه
شه‌ڕمان به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، مايك پێنس، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا جارێكى ديكه رێگه نادات داعش سه‌ر ده‌ربهێنێته‌وه.
پێنس جه‌ختى له‌سه‌ر پلانى ئه‌مه‌ريكا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا كرده‌وه.
ئه‌م قسانه‌ى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دواى ئه‌وه هاتن، كه ئه‌مڕۆ له منبج ژماره‌يه‌ك سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكى به هۆى ته‌قينه‌وه‌يه‌كى داعشه‌وه كوژران.
پێنس، له واشنتن وته‌يه‌كى ئاراسته‌ى باڵيۆزهكانى ئه‌مه‌ريكا له جيهان كرد و گوتى: ئێمه له ناوچه‌كه ده‌مێنينه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتيشى: شه‌ڕمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى ديكه رێگه به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش نه‌ده‌ين.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر