روونكردنه‌وه له باره‌ی ئۆتۆمبێله سه‌رپێچیكاره‌كه‌ی هاتووچۆ ده‌درێت
هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ستخۆشی له هاووڵاتییه‌ك ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی سه‌رپێچی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به هاتووچۆ له ناو بازاڕی شاری هه‌ولێر ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه سزا ده‌درێت.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، تێیدا هاتووه: "ئێمه له‌كاتێكدا ده‌ستخۆشی له‌م هاووڵاتییه ده‌كه‌ین كه‌وا ره‌قیبه به‌سه‌ر كاری دام وده‌زگاكانی حكوومه‌ت، له‌هه‌مان كاتدا نیگه‌رانی هاتووچۆی هه‌ولیریش به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره نه‌شیاوه‌ی كارمه‌نده‌كه‌مان ده‌رده‌برین".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، سزای شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ده‌دات.
دوێنێ هه‌ینی 18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2018، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، وێنه‌ی هاووڵاتییه‌كی شاری هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه، كه به پارچه كاغه‌زێك، سزای ئۆتۆمبێلێكی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌دات، كه له شوێنێكی نه‌شیاو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامی ته‌نیشت پاركی بازاڕ راگرتبوو، كه قه‌ره‌باڵغترین شوێنه و گرفتیشی بۆ هاتووچۆ درووست كردبوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"چه‌ند رۆژیكه‌له‌تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان وینه‌ی ئوتومبیلیكی هاتووچۆ بلابۆته‌وه كه به‌شیوه‌یه‌كی نایاسایی له‌شه‌قام وه‌ستاوه وه‌هاولاتیه‌كیش پسوله‌ی سه‌ر پیچی بۆكردوه
ئیمه‌له‌كاتیك ده‌ستخۆشی له‌مهاولاتیه ده‌كه‌ین كه‌وا ره‌قیبه به‌سه‌ر كاری دام وده‌زگاكانی حكومه‌ت
له‌هه‌مان كات نیگه‌رانی هاتووچۆی هه‌ولیریش به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌نه‌شیاوه‌ی كارمه‌نده‌كه‌مان ده‌رده‌برین
وه‌له‌سه‌ر ئه‌مره‌فتاره‌نه‌شیاوه‌به‌ریز به‌ریوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ولیر بریاری دا به‌سزادانی ئه‌م كارمه‌نده به‌م سزایانه‌ی خواره‌وه
1/سزادانی به‌بڕی 30.000 دینار وه‌كو سزای سه‌ر پیچیه‌كه
2/ به‌ندكردنی بۆماوه‌ی 3 رۆژ
3/ گواستنه‌وه‌ی له‌شوفیری وه‌ریگانه‌دان به‌شوفیری كردن بۆئوتومبیلی هاتووچۆ بۆجاریكی تر
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولیر
2019/1/19"