كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی خۆی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كورژرانی خاشوقچی ده‌كات
بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی توركیا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئهگینس كالامارد، بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به كاروباری حاڵه‌ته‌كانی له‌سێداره‌دان له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی سه‌ركردایه‌تیكردنی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی, رۆژنامه‌نووسی سعوودي, سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
ئه‌و خانمه به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له جنێڤ گوتی: "له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌نگاوه‌كانی هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ته‌كانی توركیا و عه‌ره‌بستانی سعوودیه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووسه سعوودیه‌كه له‌ناو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ ده‌كات، به‌دواداچوونیش بۆ ئاستی به‌رپرسیارێتی ئه‌و دوو وڵاته و كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به دۆسییه‌كه‌وه ده‌كات".
كالامارد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و راسپارده‌كانی له خولی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌خاته روو".
له 2ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری سه‌ردانی كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ كرد، له بینایه‌ی كونسوڵخانه نه‌هاته ده‌ره‌وه و دواتر لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ئه‌و كات تیمێكی 15 كه‌سی سعوودی بۆ مه‌به‌ستی كوشتنی خاشوقچی له‌ناو كونسۆڵخانه‌كه ئاماده‌بوون، له دوایین دهرخستهشدا له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته، كه ناوبراو له‌ناو كونسۆڵخانه كوژراوه و دواتر لاشه‌كه‌ی پارچه‌پارچه كراوه.
په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ده‌ركردنی فه‌رمانی كوشتنی خاشوقچیش بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودییه درێژ ده‌كرێت.
H.B