به هۆى ڤه‌نزوێلاوه تره‌مپ ئه‌ردۆغانى شۆك كردووه
ئه‌وه‌ى خوان گوايدۆ، بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات كوده‌تايه
K24 – هه‌ولێر:
له دوايين گۆڕانكارى ره‌وشى سياسى ڤه‌نزوێلادا، سوپاى ئه‌و وڵاته، هه‌وڵى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى به كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستوور و ياسادا وه‌سفكرد و رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى خوان گوايدۆ، بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات كوده‌تايه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 24ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2019، حوات گوايدۆ، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ڤه‌نزوێلا خۆى وه‌ك سه‌رۆكى وڵات له‌قه‌ڵه‌مدا و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نيكۆلاس مادۆرۆى كرد.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، پشتيوانى خۆى بۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا، نيكۆلاس مادۆرۆ ده‌ربڕى.
پوتن له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا ئيدانه‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى وڵاتانى رۆژئاواى له قه‌يرانى ناوخۆيى ڤه‌نزوێلا كرد.

ئه‌ردۆغان شۆك بووه
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان جياواز له سه‌رۆكى ديكه‌ى وڵاتان به لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ شۆك بووه.
دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى دان به سه‌رۆكايه‌تى خوان گوايدۆ، ده‌نێت وه‌ك سه‌رۆكى قۆناغى راگوزه‌ر له ڤه‌نزوێلا له بير‌ى سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌و وڵاته نيكولاس مادۆرۆ.
له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتى: وه‌ك كه‌سێك كه بڕواى به ديموكراسى هه‌بێت، لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ شۆكى كردووم.

ئه‌ردۆغان گوتيشى: مادۆرۆ له رێگه‌ى سندوقى هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ته‌نيا ده‌بێت له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه لاببرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، مادۆرۆ ده‌ستبه‌جێ په‌يوه‌نديى پێوه‌كردم ئه‌و كاته‌ى له 15ى ته‌مموزى 2016 هه‌وڵى كوده‌تا له توركيا درا و پشتيوانى بۆ ده‌ربڕيم.
ئه‌ردۆغان باسى له‌وه‌شكرد، كوده‌تا له‌گه‌ڵ بنه‌ماى ديموكراسى يه‌كناگرێته‌وه. ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى ديموكراسى ده‌كه‌ن، ده‌بێت پشتيوانى له ئه‌نجامى سندووقه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن.

جگه له ئه‌مه‌ريكا، هه‌ريه‌ك له به‌ريتانيا، كه‌نه‌دا، ئه‌رجه‌نتين، به‌رازيل، ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپا دانيان به خوان گوايدۆدا ناوه وه‌ك سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا له برى نيكولاس مادۆرۆ.
سه‌رچاوه: عربي بوست
ئ.ڕ