فەرەنسا هەڕەشە لە ئێران دهكات
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداری دەداتە ئێران
K24- هولێر:
ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەبارەی تاقیکردنەوە مووشەکییەکان هۆشداریی دەداتە کۆماری ئیسلامی ئێران.
رۆژی 25/01/2019 لۆ دریان لەبارەی پەیوەندییەکانی فەرەنسا و ئێران رایگەیاند:" ئێمە گفتوگۆیەکی چڕمان لەگەڵ ئێران دەستپێکردووە، ئەگەر ئەنجامێکی باشی نەبوو سزایهکی قورس بەسەر ئێران دەسەپێنین و ئێرانییەکانیش ئەمە باش دەزانن"
گووتیشی: "فەرەنسا چاوەڕێی ئەوە دەکات ئێران دەستبەرداری بەرهەمهێنانی مووشەک و هەناردەکردنی بۆ گروپە چەکدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێت".
لای خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی ئێران لە وەڵامدا دەڵێن: "بەرنامەی مووشەکیی، بەرگریەکی ئاسایی نەتەوەی ئێرانە و لێدوانەکانی فەرەنسا نا بەرپرسانە و هەڵەیە".
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، فەرەنسا، بەریتانیا و هەندێک وڵاتی دیکەی ئەوروپا دەیانەوێت سزایەکی ئابووری نوێ بە سەر ئێراندا بسەپێنن.
ئهگهر ئهوروپاش سزا بهسهر ئێراندا بسهپێنێ، کار دەکاتە سەر ئابووری کۆماری ئیسلامی و ئەگەریش هەیە، گەشتی نێودەوڵەتی لە هەندێک فەرماندەی سوپای پاسداران و ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە دروستکردنی مووشەکەکانی ئێرانەوە هەیە قەدەغە بکرێت.