تونێلی ده‌ربه‌ندیخان دوای هه‌فته‌یه‌ك داخرانی ده‌كرێته‌وه
به بودجه‌یه‌كی كه‌می پارێزگای سلێمانی و كۆمه‌كی خۆبه‌خشان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
تونێلی ده‌ربه‌ندیخان، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی چاڵ و چۆڵ و تاسه، زیادكردنی رووناكی و كاری كاره‌بایی داخراوه، بڕیاره ئه‌مڕۆ بكرێته‌وه.
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن ، قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند، تونێله‌كه چاڵ و چۆڵ و تاسه‌ی زۆری تێدابوو و به مه‌به‌ستی چاككردنهوهشیان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه رێگه‌ی تونێله‌كه داخراوه و كاری تێدا ده‌كرێت.
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕی 6 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه بۆ زیادكردنی رووناكی بۆ ناو تونێله‌كه دابینكراوه، خۆبه‌خشانیش كۆمه‌كی ماددیان به‌خشیوه بۆ چاككردنه‌وه‌ی تونێله‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی خۆی توانیویه‌تی كۆمه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێله‌كه كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی پێ جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌شته‌مین رۆژه تونێله‌كه داخراوه و هاووڵاتییان بۆ هاتووچۆی خۆیان، رێگه‌ی سه‌ر شاخی بهرانانیان به‌كارهێناوه، كه رێگه‌یه‌كی سه‌خته و له‌و ماوه‌یه‌شدا، تیمه‌كانی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وام ئاماده‌ییان هه‌بووه بۆ هه‌ر رووداوێك.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بڕیاره ئه‌مڕۆ تا نیوه‌ڕۆ تونێله‌كه له‌به‌رده‌م هاتووچۆی هاووڵاتیان بكرێته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئاماده‌كردن و فۆتۆ: كاروان یاره
ئ. م