ساڵانه 130 مليۆن دۆلار له كه‌رتى نه‌وتى عێراق به هه‌ده‌ر دراوه
مانگانە 11 ملیۆن دۆلار داھاتی نەوتی عێراقی بەھەدەرداوە
K24 – هه‌ولێر:
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، ساڵانە 130 ملیۆن دۆلار لە كەرتی نەوتی عێراق بەھەدەر دراوە.
جەمال حەمداوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، لە بەدواداچوونەكانیان بۆیان روونبووەتەوە له گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ده‌ره‌وه و هه‌نارده‌كردنى، مانگانە 11 ملیۆن دۆلار داھاتی نەوتی عێراقی بەھەدەرداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە ھۆی چەند گرێبەستێكی ساختەوە، كەتایبەت بووە بە گواستنەوەی نەوت ساڵانە 130 ملیۆن دۆلاری داھاتی گشتی عێراقی بەھەدەردراوە، بۆ ئەم بەستەش پێويسستە وەزارەتی نەوتی عێراق لایەنی پەیوەندیدار روونكردنەوە بدەن.