سيستمێكى نوێ بۆ كاركردنى تاكسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌خرێته كار
ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی 92 هه‌زار تاكسی هه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بۆ رێكخستنه‌وه‌ی دیاریكردنی كاری تەكسيیهكان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن بڕیاريدا، له رێگای ھێمایەكی ره‌نگاو ره‌نگه‌وه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك جۆری كاركردنی تاكسیيهكان دیاریبكات، به‌ڕێوبه‌ری گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكدا، كاری ھێمای تاكسیيهكان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، شۆفێرانیش داواده‌كه‌ن هه‌رچی زووه له رێگای سيستەمێكەوە كاری تاكسیيهكان رێكبخرێته‌وه.
تادێت شه‌قامی شارەکان پڕ ده‌بن له ئوتۆمبێلی تاكسی، به‌جۆرێك ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی 92 هه‌زار تاكسی هه‌ن، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به‌ژماره‌ی دانیشتوان ژماره‌يه‌كى زۆره، بۆكۆنتڕۆڵ كردن كاركردنی ئه‌و ئوتۆمبێلانه وه‌زارتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، سیسته‌می ئاڕمی ره‌نگاو ره‌نگ په‌یڕه‌و ده‌كات له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و سەنتەری شارەکان.