سەربازانی کۆریا دەتوانن جلەکانیان بخۆن
کۆریای باکوور جۆرە جلێکی سەربازیی نوێ دروست دەکات
K24 – ههولێر:
کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور گەرەنتی ژیانی سەربازەکانی بە دروستکردنێ جۆرە جلێک دەکات، لە کاتی تەنگانە سەربازەکان دەتوانن بیخۆن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی میرۆر، حکومەتی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە، جلێکی سەربازییان دروستکردووە کە فانیلەی دەستکردە و لە پرۆتین، ترشی ئەمینی، شەربەت، مەگنیسیۆم، ئاسن و کالسیۆم پێکهاتووە".
ئامانج لە دروستکردنی ئەو جۆرە جلە سەربازییە ئەوەیە، لەکاتی گیرخواردنی سەربازان لە شاخ و دەریاکان، شتێک هەبێت بیخۆن و لە برسا نەمرن.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی جلوبەرگی کیم لە ژێر چاودێری وەزارەتی خواردەمەنی و پێداویستی رۆژانە بەو کارە هەستاوە و بۆ خانمانیش لەو جۆرە جلوبەرگە دروست کراوە.
سوپای کۆریای باکوور یەکێکە لە زەبەلاحترین سوپاکانی جیهان و ساڵانە بڕی شەش ملیار دۆلار بودجەی بۆ تەرخان دەکرێت.
H.J