"گواردیۆلا سووكایه‌تی به ریال مه‌درید ده‌كات"
هانده‌رانی ریال مه‌درید له دژی ئه‌م لێدوانه‌ی گواردیۆلا هاتنه ده‌نگ
گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌هۆی لێدوانێك هانده‌رانی ریال مه‌درید توڕه ده‌كات و راهێنه‌ره به ڕه‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رووبه‌ڕووی هێرشێكی زۆری هانده‌رانی یانه‌ی شایانه بووه‌وه.
پێپ گواردیۆلا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌كانی بارسێلۆنا، بایرن میونشن و یوڤێنتۆس باشترین یانه‌ی 10 ساڵی رابردوون.
رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گواردیۆلا به‌م لێدوانه‌ی به ئاشكرا سووكایه‌تی به ریال مه‌درید ده‌كات، به‌وپێیه‌ی ریال مه‌درید له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، كه‌چی گواردیۆلا ئاماژه به ناوی ریال مه‌درید ناكات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، یانه‌ی بارسێلۆنا له 10 ساڵی رابردوو 3 ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه، یانه‌ی بایرن میونشنیش له 10 ساڵی رابردوو ته‌نیا یه‌كجار له 2013 و یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له دوای 1996ـه‌وه نه‌یتوانیوه ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.