لە سەر داواکاری ئەکتەرێکی هیندی لە دوو رۆژدا 10 هەزار لیتر شیر دزرا
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و نیازی هەیە ئەو ئەکتەرە سزا بدات
K24-هەولێر:
ئەکتەری هیندستان، سیلامباراسان، داوای لە هەوادارانی کرد شیر بڕێژن بەسەر پۆستەرەکانی چونکە لە ئایینی هیندۆسەکاندا، شیر دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی بەختێکی باش.
لەسەر داوای ئەو ئەکتەرە، لە دوو رۆژدا لە هەرێمی تامیل نادو، 10 هەزار لیتر شیر لە دوکانەکان دزران و تەنانەت کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی شیر، بە ناچار پەنایان بۆ پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان برد تاکو بەرهەمەکانیان بپارێزێت.
هیندووسەکان شیر بەسەر پهيكهرى خوداوهندهكانيان و پەیکەرە پیرۆزەکانیاندا دەڕێژن، ئەمەش بووهتە نەریت لای هەندێک لە ئەستێرە سینەماییەکان و بۆ "بەختێکی باش" بەکارى دەهێنن.
ئەمەش لە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سکای نیوز، 25%ی دانیشتووانی ئەو هەرێمە، لەبەر هەژاریی، توانای کڕینی شیریان نییە.
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و نیازی هەیە ئەو ئەکتەرە سزا بدات.