لاڤرۆڤ: توركيا جه‌خت له‌سه‌ر له‌ناوبردنى به‌ره‌ى نووسره له ئيدلب ده‌كاته‌وه
ده‌كرێت توركيا و سووريا كار به رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه بكه‌ن
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، رايگه‌ياند، توركيا دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ نه‌هێشتنى "تيرۆر" له ئيدلب.
لاڤرۆڤ گوتيشى: "بوونى به‌ره‌ى نووسره، له ئيدلب، له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنانه ناگونجێت، كه له باره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوچه‌كه واژوو كراوون".
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا كازاخستانييهكهى له مۆسكۆ ئه‌نجاميدا، لاڤرۆڤ گوتيشى: "ده‌كرێت توركيا و سووريا كار به رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه بكه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسايشى سنووره‌كانى نێوانيان".
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر