به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم: ئه‌گه‌ر عێراق خاڵه گومرگییه‌كان لا ببات هه‌رێمیش پابه‌ند ده‌بێت
به لابردنی ئه‌و خاڵه گومرگیانه جووڵه‌یه‌كی باشی بازرگانی روو له هه‌رێم و عێراق ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ساماڵ عه‌بدول ره‌حمان به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان 24 ڕایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی له 16 ئه‌م مانگه بڕیاردراوه كه ده‌بێت خاڵه گومرگیه‌كان لاببرێن، ده‌بێت له‌ماوه‌ی مانگێكدا ئه‌و بڕیاره بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن".
گوتیشی: "به‌گوێره‌ی ڕێككهوتنەكهی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی لادانی خاڵی گومرگی، ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌و خالە گومرگییە نایاسایانه لاببات، هه‌رێمی كوردستانیش پابەند دەبێت".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر باجی گومرگی ڕێك بخرێته‌وه، ئه‌وا جوڵه‌یه‌كی بازرگانی باش بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دێته ئاراوه".
H.B