وه‌زاره‌تى كاره‌با: له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا به‌شێكى زۆرى كێشه‌كانى كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
له 80%ی كاره‌بای هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی غازی سرووشتییه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
محمد هه‌ورامانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
هه‌ورامانى گوتيشى: له ئێستادا به رێژه‌ى %80 به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باى هه‌رێمی كوردستان له ڕێی غازی سروشتييه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌مه له كاتێكدايه له هه‌رێمى كوردستان دوو وێستگه‌ى ستراتيژى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با هه‌ن، كه ئه‌وانيش وێستگه كارۆئاوييه‌كانى هه‌ردوو به‌نداوى دوكان و ده‌ربه‌نديخانه.
H.B