کەسێک بە شێوەیەکی سەیر تۆڵە لە بەڕێوەبەرەکەی دەکاتەوە

لە دواین رۆژی دەوامی هەمووانی سەرسام کرد

K24 – هه‌ولێر:

کەسێک لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیل بەهۆی زۆری ناکۆکی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکەی، بڕیار دەدات واز لە کارەکەی بهێنێ، بەڵام لە داوین رۆژی دەوامی، تۆڵە لە بەڕێوەبەرەکەی دەکاتەوە.

ئەو کەسە لە بانکێک ئیش دەکات و ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بە گوێرەی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەی هاوکارەکانی بڵاویانکردووەتەوە، لە دواین رۆژی دەوامی لەو بانکە، بە جلی سپایدەرمان چووە و بەهۆیەوە پێکەنین و پشێوی دروستکردووە.

"سپایدەرمان" وەک کاری رۆژانەی، سەردانکەرانی بانکەکەی بەڕێکردووە و وەڵامی پەیوەندییەکانی داوەتەوە و لەگەڵ هاوکارەکانی کێشەکانی چارەسەر کردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو کەسە بێزار بووە لە رەفتاری بەڕێوەبەرەکەی و وازی لە کارەکەی هێناوە، بەڵام پێش ئەوەی بڕوا، بەم جۆرە تۆڵەی لێکردووەتەوە.

H.J