مێسی دوای ئه‌وه‌ی به باشترین یاریزانی لالیگا ده‌ستنیشان كرا چی گوت؟
مێسی بۆ یارییه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی سبه‌ی خۆی بۆ ریمۆنتادایه‌كی گه‌وره ئاماده كردووه
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا له لایه‌ن رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی لالیگا ده‌ستنیشانكرا.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ شه‌وی رابردوو له مه‌راسیمێكدا لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی لالیگا ده‌ستنیشان كرد، به‌وپێیه‌ی مێسی به 34 گۆڵ بووه گۆڵكاری خوله‌كه و نازناوه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا برده‌وه و بووه گۆڵكاری ئه‌ورووپاش.
مێسی دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له جامی شای ئیسپانیا هه‌موو هێز و توانای خۆیان بۆ بردنه‌وه له سێڤییا ده‌خه‌نه گه‌ڕ.
لیۆ گوتیشی: هێشتا ئێمه بێهیوا نه‌بووینه و یاری گه‌ڕانه‌وه‌مان له كامپ نوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ماوه و هیچ شتێك كۆتایی نه‌هاتووه، ئێمه بێهیوا نه‌بووینه‌وه و ده‌مانه‌وێت به‌ربه‌ستی سێڤییا تێپه‌ڕێنین و بگه‌ینه قۆناخی پێشكۆتایی جامی شا و شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ش ده‌كه‌ین.
مێسی ده‌شڵێت: هه‌موو وه‌رزێك ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ ده‌جه‌نگین، ئه‌مساڵیش چامپیۆنزلیگ ئامانجی یه‌كه‌می ئێمه‌یه و ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنین.
مێسی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌ی موندۆ گه‌شبینی خۆی به گرێبه‌سته‌كه‌ی دی یۆنگ ده‌ربڕی و گوتی: دی یۆنگ له ئه‌كادیمیایه‌كی هاشێوه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه، شێوازی یاریكردنی ئێمه و ئه‌وان ته‌واو له‌یه‌كتر نزیكن، ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ئێمه به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه یاری ده‌كه‌ن، پێموایه دی یۆنگ و دی لیخت هه‌ردووكیان دوو ئه‌ستێره‌ی تازه‌ده‌ركه‌وتووی جیهانی تۆپی پێ ده‌بن.
.jpg)