به فه‌رمی ژیلوان حه‌مه‌د له گواستنه‌وه‌ی زستانه یانه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبژارد
ژیلوان حه‌مه‌د ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزانی كورد له خولی ئه‌م وڵاته یاری بكات

ژیلوان حه‌مه‌د یاریزانی كوردی نیشته‌جێی سوید له گواستنه‌وه‌ی زستانه به‌ره‌و خولی كۆریای باشوور كۆچی كرد، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه ده‌بێـته یه‌كه‌مین یاریزانی كورد له‌م خوله یاری بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29 جه‌نیوه‌ری 2019، پێگه‌ی ده‌یلی ستاری سویدی هه‌واڵی رۆیشتنی ژیلوان حه‌مه‌دی بۆ یانه‌ی ئینچیۆن یونایتدی كۆریای باشوور راگه‌یاند.
ژیلوان حه‌مه‌د له ماوه‌كانی رابردوو له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ئاشكرای كرد كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی یانه‌ی هاماربی سویدی جێده‌هێڵێت كه ماوه‌ی دوو وه‌رز بوو یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه ده‌كرد.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی ستاری سویدی، ژیلوان حه‌مه‌د له مێركاتۆی زستانه گرێبه‌ستی یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی توركیا و وێستهام یونایتدی ئینگلیزی ڕه‌ت كردۆته‌وه و به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌هاتر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیكردن به‌م یانه‌یه‌ی كۆریای باشوور ده‌ربڕی.
ژیلوان حه‌مه‌د له خانه‌واده‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی رانییه‌ی باشووری كوردستانه، به‌ڵام له شاری باكۆی ئازه‌ربایجان له دایك بووه، سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ماڵمۆ ده‌ركه‌وت، 142 یاری له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئه‌نجامدا و یارمه‌تی ماڵمۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی له 2010 نازناوی خولی نایابی سویدی بباته‌وه.
ژیلوانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، پێشتر له بۆندزلیگا یاری بۆ یانه‌ی هۆفینهایم كردووه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ستاندار لیگ خولی به‌لجیكای تاقی كردۆته‌وه، به‌مه‌ش له دوای خولی سویدی ده‌بێته چواره‌مین خول كه ژیوان تاقی ده‌كاته‌وه.
