به فه‌رمی پاریس سانجێرمان هه‌واڵه ناخۆشه‌كه‌ی له باره‌ی نێیمار راگه‌یاند
ئه‌م وه‌رزه بۆ نێیمار كۆتایی هات؟
پاریس سانجێرمان به‌فه‌رمی ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای راگه‌یاند و ئه‌م یاریزانه بڕازیلیه بۆماوه‌ی دوو مانگ و نیو له یاریگه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
پاریس سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه دوایین پشكنینی پزیشكی بۆ پێكانه‌كه‌ی نێیمار دا سیلڤا كراوه و ئه‌م یاریزانه پێویستی به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری نییه، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه‌یان داده‌بڕێت، كه ئه‌م هێرشبه‌ره بڕازیلیه له ساڵی رابردوو تووشی هه‌مان پێكان بوو به‌هۆیه‌وه له وڵاته‌كه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا.
به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌وه نێیمار له یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد ناتوانێت یاریی بكات، جگه له دابڕان له یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی له جامی فڕه‌نسا و خولی پله‌یه‌كی فڕه‌نسا.