برایه‌تی له پێناو مانه‌وه له خولی نایاب نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی گۆڕی
برایه‌تی بۆ قۆناخی دووه‌م به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری دێته‌وه مه‌یدان
یانه‌ی برایه‌تی بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان گواستنه‌وه‌ی 5 یاریزانی نوێی راگه‌یاند، دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵگور مه‌لامحه‌مه‌ده.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 30 جه‌نیوه‌ری 2019، یانه‌ی برایه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له‌سه‌ر راسپارده‌ی راهێنه‌ر 5 یاریزانیان بۆ ریزه‌كانیان گواستۆته‌وه كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه.
1ـ هه‌ڵگوورد مه‌لا محه‌ممه‌د، یاریزانی پارساڵی یانه‌ی برایه‌تی له خولی كوردستان و عێراق، جارێكی تر په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی یانه‌كه كرده‌وه‌و بۆ قۆناغی دووه‌م له‌گه‌ڵ برایه‌تی ده‌بێت.
2ـ سه‌لام ئه‌حمه‌د، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی برایه‌تی، ئه‌م وه‌رزه له قۆناخی یه‌كه‌م یاری بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی كرد، بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایاب گه‌ڕایه‌وه برایه‌تی.
3ـ وڵات عه‌می، هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ری سووری، یه‌كێكی تره له گرێبه‌سته‌كانی یانه‌ی برایه‌تی.
4ـ مازن عه‌زیز، ناوه‌ڕاستكاری پێشووی یانه‌ی برایه‌تی كه له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی كوردستان روویكرده یانه‌ی ئاكرێ، به‌ڵام بۆ قۆناغی دووه‌می خولی نایابی كوردستان گه‌ڕایه‌وه برایه‌تی.
5ـ سعوود فاریق)، پارساڵ له خولی نایابی كوردستان له ریزه‌كانی یانه‌ی برایه‌تی یاری ده‌كرد و دواتر بۆ خولی نایابی عێراق روویكرده یانه‌ی هه‌ولێر، جارێكی تر گه‌رایه‌وه ریزه‌كانی برایه‌تی و بۆ هه‌ردوو خولی كوردستان و عێراق.
برایه‌تی له خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه له كۆی 13 یاری، یه‌ك بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 7 شكستی هه‌یه، 8 گۆڵی كردووه و 18 گۆڵی لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دێت.

.jpg)