به‌غدا ده‌نگۆى هاتنى هێزى زياترى ئه‌مه‌ريكا ره‌تده‌كاته‌وه
هيچ هێزێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ره‌وانه‌ى عێراق نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق رايگه‌ياند، هيچ هێزێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ره‌وانه‌ى عێراق نه‌كراوه.
له هه‌ندێك كه‌ناڵى ميديايى ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ريكا ژماره‌ى هێزه‌كانى له عێراق زياد كردووه، به‌ڵام به‌غدا ئه‌و ده‌نگۆيه‌ى ره‌تكرده‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كى ئۆپراسيۆنه‌كه‌دا هاتووه: هيچ هێزێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رووى نه‌كردووه‌ته عێراق، ئه‌وه‌ى ده‌وترێت له باره‌ى دانانى بازگه و ئۆپراسيۆن و ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تباران دووره له راستييه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش هيچ كرده‌يه‌كى سه‌ربازى له عێراق به بێ ره‌زامه‌ندى به‌غدا ئه‌نجام ناده‌ن.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر