له ويلايه‌تێكى ئه‌فغانستان خه‌رجى هاوسه‌رگيرى له 12 هه‌زار دۆلاره‌وه كه‌مكرايه‌وه بۆ 4 هه‌زار دۆلار
له ويلايه‌تێكى ئه‌فغانستان بڕياردرا، خه‌رجى و ماره‌يى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرى ده‌ستنيشان بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
له ويلايه‌تێكى ئه‌فغانستان بڕياردرا، خه‌رجى و ماره‌يى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرى ده‌ستنيشان بكرێت.
له شارى غه‌زنى، كه ده‌كه‌وێته باشوورى خۆرئاواى شارى كابووڵى پايته‌خته‌وه، زانايانى ئاينى و ئه‌نجوومه‌نى هۆزه‌كان كۆبوونه‌وه بۆ دياركردنى بڕى ماره‌يى و خه‌رجى هاوسه‌رگيرى له ناوچه‌كه‌يان کرد.
به گوێره‌ى بڕيارى زانايانى ئاينى و كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ماره‌يى كچ نابێت له 300 هه‌زار دراوى ئه‌فغانى كه به‌رامبه‌ره به چوار هه‌زار دۆلار زياتر بێت.
هه‌روه‌ها بڕيار دراوه خه‌رجى رازاندنه‌وه‌ى بوك كه‌مبكرێته‌وه و نابێت بوك ببرێته ئارايشتگه‌كان و پێويسته له ماڵه‌وه بڕازێندرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى زۆر نه‌بێت.
يه‌كێكى ديكه له بڕياره‌كانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌ى زانا ئاينييه‌كان و كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌وه‌يه كه رێگه نادرێت ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه ساز بدرێت.
مەولەوی عەبدولباری حەقانی، یەکێکه لە ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە و له باره‌ى بڕياره‌كه‌يانه‌وه گوتى: "خەرجی زۆر لە پڕۆسەی هاوسەرگیری وایکردووە، گەنجان نەتوانن هاوسەرگیری بکەن بۆیە ئەم بڕیارەمان داوە".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا هۆشدارى به خێزانه‌كان دراوه، پابه‌ندى ئه‌و بڕيارانه بن و هه‌ر خێزانێكيش پابه‌ندى ئه‌و بڕيارانه نه‌بێت، ده‌بێت له رووى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه گۆشه‌گير بكرێن.
به گوێره‌ى نه‌ريتى كۆمه‌ڵايه‌تى له ئه‌فغانستان پێويسته ماڵى زاوا شيربايى زۆر بده‌نه ماڵى بووك بۆ ئه‌وه‌ى به‌و پاره‌يه باوكى بووك پێداويستى ناو ماڵ بۆ كچه‌كه‌ى بكڕێت.
هەروەها دەبێت زێڕ و دەیان جل و بەرگ بۆ خزمەکانی بووک بکرێت، کە ئەمە خەرجییه‌کی زۆرى ده‌وێت و ئه‌ركى زاواكانى قورس كردووه.
بۆ ئاهه‌نگيش به گوێره‌ى نه‌ريته‌كان ده‌بێت ئاهه‌نگى بووك گواستنەوە لە هۆتێلەکان بەڕێوە بچێت و زیاتر لە دەیان هەزار دولارى تێدا خه‌رج بكرێت و زياتر له هه‌زار كه‌س ئاماده‌ى ئاهه‌نگه‌كان ده‌بن.
شوکریە وەلی، بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی ژنان له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "مارەیی کچان لە غەزنی تاکوو 1 میلیۆن ئەفغانی (دراوى ره‌سمى ئه‌و وڵاته‌يه)، کە دەکاتە نزیکەی 12 بۆ 13 هەزار دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا بۆ 4 هەزار دۆلار کەمی کردووە. ئێمە پێشوازی لەم بڕیارە دەکەین چونکە پێشتر وابوو کە کچانێکی زۆر لە بەر ئەوەی کە خیزانەکانیان خەرجی زۆریان لە سەر زاوا دادەنا لە ماڵە باوکیان رایان دەکرد".