ژاپۆن توركیا بێ ئومێد ده‌كات
تۆكیۆ ده‌رگایه‌كی ئابووری به‌ڕووی ئه‌نقه‌ره‌دا داده‌خات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بێئومێدی خۆی له یاسایێكی نوێی ژاپۆن نیشاندا، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه هیچ هاووڵاتیێكی تورك بۆی نییه له ژاپۆن كار بكات.
له‌مباره‌یه‌وه حامی ئاكسوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی: "دانانی ناوی توركیا له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نابێت هاووڵاتیانی له وڵاتی ژاپۆن كار بكه‌ن، توركیا بێ‌ئومێد ده‌كات".
ئهكسوی روونیشیكرده‌وه، "ئه‌و یاسایه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نییه كه له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و تۆكیۆدا هه‌یه، له‌كاتێكدا گیانێكی لێكتێگه‌یشتنی ستراتیژیی هاوبه‌ش توركیا و ژاپۆن كۆده‌كاته‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، "من دڵنیام له‌كاتێكی نزیكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و یاسایه ده‌كه‌ن و هه‌مواری ده‌كه‌نه‌وه".
ئاشكراشیكرد، "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باڵیۆزی ژاپۆنی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كردووه و نیگه‌رانی خۆیان له ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه‌ی پێڕاگه‌یاندووه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، ئه‌و یاسایه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B