ئوستراليا: ره‌نگه فڕۆكه‌كانمان له عێراق خه‌ڵكى مه‌ده‌نييان بۆردومان كردبێت
بۆ ئه‌وه‌ى ساغى بكه‌نه‌وه ئايا هاووڵاتى مه‌ده‌نى به‌ركه‌وتوون ياخود به‌رنه‌كه‌وتوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئوستراليا دانى به‌وه‌دا نا، كاتێك له 2017 فڕۆكه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆردومانى عێراقيان كردووه، ره‌نگه خه‌ڵكى مه‌ده‌نييان كردبێته ئامانج.
وه‌زاره‌ته‌كه راشيگه‌ياندووه، دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئوستراليا بۆردومانى باڵه‌خانه‌يه‌كيان له مووسڵ كردووه و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داواى هێزه عێراقييه‌كان بووه.
له ئوستراليا ساڵێكه لێكۆڵينه‌وه له‌و بۆردومانه‌ى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌يان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ساغى بكه‌نه‌وه ئايا هاووڵاتى مه‌ده‌نى به‌ركه‌وتوون ياخود به‌رنه‌كه‌وتوون.
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، له ئابى 2014ه‌وه تا كۆتايى 2018، 32 هه‌زار و 397 جار هێرشى ئاسمانى كردووه‌ته سه‌ر داعش له عێراقدا، كه به هۆيانه‌وه 1190 مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر