كۆمارييه‌كان دژى كشانه‌وه‌ى تره‌مپ له سووريا وه‌ستانه‌وه
زۆرينه‌ى كۆمارييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پيران پشتيوانيان بۆ ده‌ربڕيوه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارييه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا، به‌ره‌و رووى پلانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌يان بۆ كشانه‌وه له سووريا و ئه‌فغانستان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست بڵاويكردووه‌ته‌وه، سيناتۆر ميچ ماكونێل، له‌و باره‌يه‌وه پرۆژه‌يه‌كى گه‌ڵاڵه كردووه و زۆرينه‌ى كۆمارييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پيران پشتيوانيان بۆ ده‌ربڕيوه.
له ده‌نگدانى يهكهميدا له پيران، هه‌موارى ياساى سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌نگى 68 ئه‌ندامى له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زايه‌تى 23 ئه‌ندام به‌ده‌ستهێنا.
له هه‌مواره‌كه‌دا هاتووه، هێشتا داعش له عێراق و ئه‌فغانستان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدييه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ريكا.
هه‌روه‌ها هۆشدارى دراوه‌ته واشنتن له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌و وڵاته.
كۆمارييه‌كان باسيان له‌وه‌شكردووه، ئه‌مه‌ريكا بكشێته‌وه، رووسيا و ئێران بۆشاييهكهى پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر