تره‌مپ: دواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاڵيبان ئه‌فغانستان به‌جێده‌هێڵين
ئه‌مه‌ريكا و نوێنه‌رانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، هێزى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌فغانستان ده‌كێشێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان بگه‌نه رێككه‌وتن.
وته‌كانى تره‌مپ دواى ئه‌وه دێن، كه هه‌ريه‌ك له ئه‌مه‌ريكا و نوێنه‌رانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان رێككه‌وتن له‌سه‌ر هێڵه گشتييه‌كانى رێككه‌وتنى ئاشتى له ئه‌فغانستاندا.
به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبان، كه 17 ساڵه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپاى ئه‌مه‌ريكا و ناتۆ له وڵاته‌كه‌ياندا ده‌كه‌ن، رايانگه‌ياند، به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت له ماوه‌ى 18 مانگدا سوپا بيانييه‌كان ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵن.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكايى ره‌تيانكرده‌وه، هێشتا هيچ خشته‌يه‌كى كاتى بۆ كشانه‌وه له ئه‌فغانستان دانرابێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، راپۆرته ميدياييه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نييه، كه تاڵيبان به داواكانى ئه‌مه‌ريكا رازى بووبێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر