له ئاكامی شه‌ڕی دوو هۆز له به‌غدا 3 كه‌س برینداربوون
چه‌كی سووك و مامناوه‌ند به‌كارهاتووه
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی شه‌ڕی نێوان دوو هۆز له گه‌ڕه‌كی فهزیڵییهی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، 3 كه‌س برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، میدیا عێراقییه‌كان له زاری به‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگاكه، بڵاویانكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو هۆزی "كه‌عب و عه‌كیل" له ناوچه‌ی فهزیڵییه بووه‌ته شه‌ڕیان و تێیدا چه‌كی سووك و مامناوه‌ند له شه‌ڕه‌كه به‌كارهاتووه، له ئاكامیشدا تا ئێستا 3 كه‌س برینداربوونه.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، هێزێكی ئه‌منی زۆر ناوچه‌كه‌ی گه‌مارۆداوه و تا ئێستاش 16 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، رێكاری پێویستیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
تا ئێستاش هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئه‌و دوو هۆزه ئاشكرا نه‌كراوه.
گه‌ڕه‌كی فهزیڵیه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا و ناوچه‌یه‌كی بێخزمه‌تگوزارییه و چه‌ندینجاریش به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوارییه سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانییان ئه‌نجامداوه، له میدیا عێراقییه‌كانیش به ناوچه‌یه‌كی وێران وه‌سفی ده‌كرێت.
ئ. م