ترەمپ: كاتی ئەوە ھاتووە داھاتەكەمان ژیرانە خەرج بكەین
"داعش بێھێز بووە"
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایدهگهیهنێت "کاتی ئەوە هاتووە لە سووریا بکشێینەوە و داهاتی خۆمان ژیرانە خەرج بکەین".
لە تویتێكدا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ماوەیەکی زۆر کەم ماوە داعش بە تەواوی لەناوببەن. ئاماژەی بەوەشكرد، کاتی کشانەوەی ھێزەكانییانە لە سووریا.
ترەمپ، لەو تویتە ئەوەی خستووەتەڕوو، داعش تەواو گەشەی کردبوو لەو کاتەی ئەو دەسەڵاتی وەرگرت و ئێستاش تەواو ئەو رێکخراوەی لاواز کردووە.
سەرۆكی ئەمەریكا جەختیكردەوە، ئێستا کاتیەتی دەست بکەن بە گەڕانەوەی سەربازانیان و دوای چەندین ساڵ داهاتەکەیان ژیرانە خەرج بکەن.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ترەمپ بڕیاری كشانەوەی ھێزەكانی لە سووریا داوە و ئەو بڕیارەشی كارەدانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریكا بە دوای خۆیدا ھێنا و چەند بەرپرسێكی حكوومەتی ئەمەریكاش دژی ئەو بڕیارە دەستیان لەكاركێشایەوە.