راپۆرتێكی ئه‌مه‌ریكی: داعش ناوچه‌كانی پێشوو داگیر ده‌كاته‌وه
هه‌وڵی درووستكردنی "خه‌لافه‌ت" ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا له زاری سه‌رچاوه‌ی ئاگاداره‌وه بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه ره‌شنووسی راپۆرتێك گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" و هۆشداریی ئه‌وه‌ی تێدا خراوه‌ته روو، ئه‌گه‌ر فشار نه‌خرێته سه‌ر رێكخراوی داعش، له نێوانن 6 تا 12 مانگدا ئه‌و ناوچانه ده‌خه‌نه‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان كه پێشتر داگیریان كردبوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسی راپۆرته‌كه‌ی بینیووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ك راپۆرتێك بڵاوبكرێته‌وه. رێكخراوی داعش هه‌وڵی درووستكردنی "خه‌لافه‌ت" ده‌دات له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و ئه‌گه‌ری زۆره سه‌ركه‌وتوو بێت له‌و هه‌وڵه‌یدا ئه‌گه‌ر هاتوو ژماره‌یه‌كی زۆری ناوچه‌كانی سووریا له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی سوپای ئه‌و وڵاته‌دا بمێننه‌وه‌و گوشاره سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ش كه‌م ببێته‌وه".
ئه‌و راپۆرته پاش بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له‌سه‌ر زه‌وی ئاماده كراوه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی مه‌یدانییه بۆ ره‌وشه‌كه.
به‌و ره‌شنووسه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ناكۆكیی له‌نێوان به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ناو بازنه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وشی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌زانن هێشتا مه‌ترسییه‌كان نهڕهوێنهتهوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی گوتبووی: "هێشتا رێكخراوی داعش هه‌زاران چه‌كدار له عێراق و سووریا ئاراسته ده‌كات، رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه هێشتا مه‌ترسییه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جگه له‌وه‌ش سه‌ركردایه‌تی هێرشه‌كانی وڵاتانی رۆژئاواش ده‌كات".
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا گوتوویه‌تی: "99.5% ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بوون كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گاته 100%".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و رێگایه‌ی كه ده‌توانین ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له سووریا پێ وه‌سف بكه‌ین ئه‌وه‌یه، به‌و هۆیه‌وه مه‌ترسی تیرۆر و كۆڕه‌وی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به‌شیوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه".