هاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 ملیار دیناری ئاو قه‌رزدارن

"بەگوێرەی پێویست پارەی ئاو كۆنەكراوەتەوە"

K24 - ھەولێر

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌رزێكی زۆر پاره‌ی ئاویان لای هاووڵاتیانه‌، هۆكاری كه‌ڵكه‌بوونی ئه‌و پاریه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

مه‌سعود كاڕه‌ش به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاوئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان24ی رایگه‌یاند: "ئێستا به‌ڕێوبه‌راییه‌تیه‌كان زیاتر له 90‌ ملیار دیناریان لای هاووڵاتیانه‌، ھۆكارەكەش ئەوەیە پێوەرمان نەبوو بۆ ئەوەی پارەكە كۆبكرێتەوە، بەشێكی دیكەش لە خەڵكی بە ھۆكاری جیاواز پارەیان نەداوە".