سێ منداڵی خێزانێکى هەولێر لە ئاوی نێوان تورکیا و یۆنان خنکان
ته‌رمی دووانیان دۆزراوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگا لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، له ئاكامی نقومبوونی به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران، كه نزیكه‌ی 13 كۆچبه‌ری تێدا بووه و خه‌ڵكی هه‌ولێر بوون، 3 منداڵ خنكان.
ئاری جه‌لال، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ئه‌و كۆچبه‌رانه ویستوویانه به به‌له‌مێك، كه نزیكه‌ی 13 كه‌س بوونه، 4 بۆ 5یان منداڵبوونه، له توركیاوه بچنه یۆنان، به‌ڵام به‌له‌مه‌كیان له ئاوی مه‌ریج (ماریستا)ی نێوان هه‌ردوو وڵات، نقوم بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانه‌وه له‌سه‌ر هێڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پۆلیسی یۆنان، به‌ڵام پۆلیس رایگه‌یاندووه ناتوانن به شه‌و بچنه ناوچه‌كه، چونكه "قه‌ده‌غه‌كراوه".
روونیشی كرده‌وه، تابه‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی یۆنان چووه‌ته شوێنه‌كه، 3 منداڵ گیانیاین له‌ده‌ستداوه.
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، تەرمی دوو لە منداڵەکان دۆزراوەتەوە و هێشتا منداڵی سێیه‌م بێسه‌روشوێنه، کۆچبەرەکانى دیکەش لەلایەن هێزی دەریایی یۆنانەوە رزگارکراون.
تا ئێستاش ناسنامه‌ی كۆچبه‌ران و ئه‌و منداڵانه‌ی له رووداوه‌كه‌دا گیانییان له ده‌ستداوه، ئاشكرا نه‌كراوه.
ئ. م