به ته‌مه‌نترین ژنی جیهان له كاتی نوێژكردن كۆچی دوایی كرد
دوایین قه‌یسه‌ری رووسی له‌بیربووه و سته‌می ستالینی گێڕاوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، به ته‌مه‌نترین ژنی جیهان، كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی حكوومه‌تی رووسیا ده‌یسه‌لمێنێت ته‌مه‌نی 128 ساڵه، له‌كاتی نوێژدا كۆچی دوایی كرد.
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسان بڵاویكردووه‌ته‌وه، "كوكو ئیستامبۆلۆڤا"، یه‌كێك بوو له رزگاربووانی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ڵكوژی ستالین له دژی گه‌لی چیچانی.
له‌كاتی نوێژدا مرد
كوكو، به‌هۆی ته‌مه‌نه درێژه‌كه‌یه‌وه، سه‌رنجی رۆژنامه‌كانی جیهانی به دوای خۆیدا راكێشابوو، هیچ رۆژێكی خۆشی له ژیان نه‌دیبوو به قه‌د ئه‌و رۆژه‌ی گه‌ڕایه‌وه ناو ئه‌و ماڵه‌ی كه به‌ده‌ستی خۆی درووستی كردبوو، ئه‌ویش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بوو له كازاخستان، ئه‌گه‌رچی ئه‌ویش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو و جێیهێشت.
ئیلیاس ئه‌بو به‌كرۆڤ، نه‌وه‌ی كوكو باس له‌وه ده‌كات، رۆژی 27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 له گونده‌كه‌یان داپیره گه‌وره‌ی كۆچی دوایی كرد و ده‌ڵێت: "رۆژانه گاڵته و قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ ده‌كرین، له ناكاو هه‌ستی به بێهێزی كرد، هه‌ندێك ئازاری له سینگی هه‌بوو، په‌یوه‌ندیمان به پزیشك كرد و گوتمان گوشاری خوێنی دابه‌زیوه، چه‌ند ده‌رزییه‌كیشیان لێیدا، به‌ڵام هیچ سوودی نه‌بوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و حاڵه‌ته، له كاتی نوێژ و له ناو ماڵدا كۆچی دوایی كرد".
دوای خۆیشی پێنج نه‌وه‌ی به‌جێهیشت، كه سه‌رجه‌میان 16 كوڕیان هه‌یه.
مێژووی له‌دایكبوونی كوكو، ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ر له ده‌ستنیشانكردنی نیكۆلای دووه‌م، كه دوایین قه‌یسه‌ری رووس بوو، ته‌نانه‌ت نه‌وه‌یه‌كیش دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ژیا.
به گوێره‌ی پاسپۆرتی ناوخۆیی رووسیاش، كوكو له سه‌ره‌تای حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1889 له‌دایكبووه، ئه‌وكات هێشتا ڤیكتۆریا شاژنی به‌ریتانیا بووه، به‌ڵام پاسپۆرته‌كه‌ی ته‌نها ئاماژه‌ی به ساڵی له‌دایكبوونه‌كه كردووه، نه‌ك رۆژ و مانگه‌كه.
سته‌می ستالین
كوكو به‌ر له مردنی باسی سته‌می ستالینی كردووه به‌رامبه‌ر به گه‌لی چیچان، به‌تایبه‌تیش كه 75 ساڵ پێش ئێستا دانیشتووانی چیچانی بێ ماڵ و حاڵ كرد و به‌ره‌و ده‌شتاییه‌كی كازاخستان ئاواره‌ی كردن، باش ئه‌وه‌ی بیرمابوو كه چۆن هاووڵاتییان له ناو فارگۆنه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری گواستنه‌وه‌ی مه‌ڕوماڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوای مردنیشیان ته‌رمه‌كانی له رێگه هه‌ڵده‌دایه ده‌ره‌وه‌ی فارگۆنه‌كان، تا سه‌گه برسییه‌كان بیانخۆن.
به گوێره‌ی دۆكیومێنته‌كان ئه‌و كاته كوكو ته‌مه‌نی 54 ساڵ بووه و رووداوه‌كانیشی باش به بیرماوه، باس له‌وه ده‌كات، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كه‌یان راگواستووه و له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ریان په‌ستوون.
كوكو ده‌ڵێت: "رۆژێكی سارد و شووم بوو، ئێمه‌یان خسته ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ر، پڕبوو له خه‌ڵك، رێگه‌یان نه‌ده‌دا كه‌س بچێته هیچ شوێنێك، ته‌نانه‌ت خه‌ڵك پیسایی له هه‌مان شوێن ده‌كرد و ناو فارگۆنه‌كان پڕ بوون له پیسایی".
بۆ دڵنیابوونیش له سته‌می ستالین، دووپاتی له رۆژنامه‌وانه چیچانییه‌كان ده‌كرده‌وه و ده‌یگوت: "به جوانی بنووسن، فارگۆنه‌كان پڕبوون له پاشه‌ڕۆی مرۆڤ، رێگه‌یان نه‌ده‌دا بچینه هیچ شوێنێك".
.jpg)
رووداوی خراپتر
كوكو له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كانیشدا به‌ر له مردن، باسی له رێگه‌ی مه‌نفا كردووه و گوتوویه‌تی: "له رێگه‌دابووین، ته‌رمی مردووان فڕێده‌درانه ده‌ره‌وه‌ی فارگۆنه‌كان و شه‌مه‌نده‌فه‌ریش له رۆیشتن به‌رده‌وام بوو، كاره‌كه‌ش زۆر له‌لای سه‌ربازان ئاسایی بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رێگه‌یان نه‌ده‌دا كه‌س مردووه‌كه‌ی بشارێته‌وه، باوكی هاوسه‌ره‌كمیان به هه‌مان شێوه له شه‌مه‌نده‌فه‌ر هه‌ڵدایه خواره‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ستالین تۆمه‌تی هاوكاریكردنی نازییه‌كانی ده‌دایه پاڵ چیچانییه‌كان و ده‌ڵێت: "پێانده‌گوتین كه‌سانی خراپن بۆ پێویسته بڕۆین، به‌ڵام تا ئێستاش نازانین تاوانمان چی بوو؟".
ئه‌وه‌شی به بیر بووه، كه تانكی نازییه‌كان به ته‌نیشت ماڵه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیون، دوای ئه‌وه‌ش رۆژه سه‌خته‌كانی كازاخستانی له بیر نه‌كردووه كه باوكی له‌وێ و له‌و ره‌وشه سه‌خته‌دا مردووه.
پزیشك نه‌بوو
كوكو باس له‌وه ده‌كات، هیچ پزیشكێك نه‌بوو له كاتی نه‌خۆشكه‌وتنیان له كازاخستان چاره‌یان بكات و ده‌ڵێت: "كوڕه بچووكه‌كه‌م نه‌خۆشییه‌كی گرت و كتپوپڕ مرد".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌موو خێزانه چیچانییه‌كان له كازاخستان ئه‌و ره‌وشه‌یان بینیبوو، به‌هۆی نه‌بوونی پزیشكه‌وه، منداڵان به مردوویی له دایك ده‌بوون، ته‌نها دراوسێكان هاوكاری یه‌كیان ده‌كرد.
به گریانه‌وه بۆ چه‌ند رۆژنامه‌وانێك قسه‌ی كردبوو، كه ده‌یگوت: "ته‌نها تامارای كچم به زیندوویی مایه‌وه".
.jpg)
13 ساڵ له مه‌نفا
كوكو دوای 13 ساڵ مانه‌وه له كازاخستان، دواجار گه‌ڕایه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی و ئه‌و ماڵه‌ی خۆی درووستی كردبوو، ئه‌ویش دوای مردنی ستالین بووه.
باسی له‌وه كردبوو، كه رووسه‌كانی چیچان ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ماڵه‌كاندا گرتبوو، بۆیه ناچاربوونه سه‌ر له‌نوێ ماڵ و خانووی نوێ درووست بكه‌نه‌وه و خانووی پێشوویان جێهێشتووه، كه خۆی درووست كردبوو، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كردبوو، هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌مبه‌ڵ بووه، بۆیه خۆی خانووێكی دیكه‌ی درووست كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه كوكو ده‌یگوت: "خۆشترین رۆژی ژیانم ئه‌وه‌بوو چوومه ناو خانووه‌كه‌مانه‌وه، چونكه خۆم درووست كردبوو، ماوه‌ی 60 ساڵ زیاتریش له‌و شوێنه ژیام".
ئه‌و ژنه هه‌رگیز نه‌چووه‌ته قوتابخانه و به‌رده‌وام كاری كردووه، له سه‌ره‌تاشدا سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی ره‌شه‌وڵاخ و هه‌ندێك مریشك و په‌له‌وه‌ر بوونه و ده‌ڵێت: "هه‌موو رۆژ زه‌ویم ده‌كێڵا".
هه‌ر له منداڵییه‌وه‌ش په‌روه‌رده و به‌خێوكردنی خوشك و برا بچووكه‌كانی له ئه‌ستۆدا بووه و ئه‌وه‌ی به‌بیره له بچووكیدا به بووكه‌ڵه‌یه‌ك یاریكردووه، كه به په‌ڕۆ و كوتاڵ بۆیان درووستكردبوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جووتێك پێڵاو و جلوبه‌رگێكی جوانی هه‌بووه له گه‌نجیدا، ئه‌ویش دایكی بۆی كڕیبوو.
كوكو ده‌ڵێت: "باوكم نه‌خۆش بوو، دواتر دایكیشم نه‌خۆشكه‌وت، دوای ئه‌وانیش داپیره‌می به‌دواداهات، من له هه‌موو خوشك و براكانم گه‌وره‌تر بووم، چۆن ده‌توانم به‌جێانبهڵێم؟".
سه‌باره‌ت به هاوسه‌ره‌كه‌شی، كوكو ده‌ڵێت: "ناوی مه‌غومدا بوو، به ته‌مه‌ن له‌من بچووكتر بوو، پێشتریش نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام دواتر خۆشمویست، جگه له خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ژن ده‌توانێت چی بكات؟".
به پێكه‌نینه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "به‌ڵام هیچ جوان نه‌بوو".
.jpg)
نهێنی درێژی ته‌مه‌نی
كاتێك له باره‌ی نهێنی ته‌مه‌ن درێژیه‌كه‌وه پرسیاریان لێ‌كرد، گوتی: "ویستی خوایه، هیچم نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم درێژ بێت، من خه‌ڵكم بینیوه كه وه‌رزش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بژین، یان هه‌یه خۆراكی تایبه‌ت ده‌خوات، یاخود پارێزگاری له هێزی جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام من هیچ بیرۆكه‌یه‌كم نییه بۆ ته‌مه‌ن درێژی و مانه‌وه‌م له ژیاندا هه‌تا ئێستا".
باسی له‌وه‌ش كردووه، له ژیانیدا، زۆربه‌ی جار شیری خواردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌و وه‌ك خۆراكێكی سه‌ره‌كی وا بووه، خۆشی له خواردنی گۆشت پاراستووه.
كوكو ده‌پرسێت: "بۆچی خوا ته‌مه‌نێكی درێژ و كه‌مێك خۆشبه‌ختی پێداوم؟ هه‌ر له زووه‌وه ده‌بوایه من له ریزی مردووان بام، به‌ڵام ئه‌وه ویستی خوابووه كه ماوم".
به‌ر له كوكو، ژنێكی دیكه به‌ناوی نانۆ شۆفا هه‌بووه، كه به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی خانه‌نشینبوون له حكوومه‌تی رووسیا، ته‌مه‌نی 129 ساڵ بووه و مانگێك به‌ر له ئێستا كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام كوكو به پێچه‌وانه‌ی نانۆ، هه‌موو شتێكی به روونی له بیر مابوو، تا ئه‌و رۆژه‌ی كۆچی دوایی كرد.
به گشتی خه‌ڵكی ناوچه‌ی قه‌وقاز، به ته‌مه‌ن درێژی به‌ناوبانگن، به‌ڵام هیچ كاتێك گوێبیستی ئه‌وه نابی له‌و ناوچه‌یه ته‌مه‌ن بگاته سه‌روو 120 ساڵی، ده‌گمه‌ن نه‌بێت.
ژنێكی دیكه‌ی فه‌ره‌نسیش به‌ناوی جین كالمێنت، به یه‌كێك له به ته‌مه‌نترین ژنه‌كانی جیهان داده‌نرێت، كه 122 ساڵ و 164 ساڵ ژیاوه و له ساڵی 1997 كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه: العربی پۆست
ئ. م