هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سوپای سووریا بۆردوومان ده‌كات
"له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌كه‌دا چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان په‌لاماری خأڵێكی سه‌ربازییان داوه"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریا رایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به فڕۆكه یه‌كێك له پێگه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریای له ناوچه‌ی سهكهریه له رۆژئاوای ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر سنووری عێراق بۆردوومان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، تۆپهاوێژێكی هێزه‌كانی سوپای سووریای له ناوچه‌ی سهكهریه كردووه‌ته ئامانج".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "بۆردوومانه‌كه كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدراوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه دوو سه‌رباز بریندار بوون و تۆپهاوێژهكهش تێكشكاوه".
ئاژانسی هه‌واڵی "سانا"ـی سووریش نوسیوویه‌تی: "گرووپێك چه‌كداری توندڕه‌و له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌كه‌ی هاوپه‌یماناندا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر میحوه‌ری شارۆچكه‌ی باغووز و په‌لاماری خاڵێكی سه‌ربازییان داوه. به‌ڵام یه‌كه‌كانی سوپای سووریا هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووهو زیاتر له نیوه‌ی چه‌كداره‌كان كوژراوون و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون".