چاپی دراوی نوێی عێراق بە گرانتر دەفرۆشرێتەوە
بازرگانێك: ئەگەر پارەی نوێ ھەبێت رۆژانە 50 ملیۆن دینار ساخدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی پاره‌ی كۆن و دڕا‌و له به‌نكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خواستێكی زۆر له‌سه‌ر پاره‌ی تازه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌جۆرێك ئێستا به‌شێك له مامه‌ڵه‌كارانی بۆرسه‌ی دراو، بازرگانی به‌دراوی تازه‌وە ده‌كه‌ن، یه‌كێك له مامه‌ڵه‌كارانی دراو دەڵێت، بەهۆی ئەوەی پاره‌ی تازه لە ئاهه‌نگه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنن، خواستی زیاتری لەسەرە. بازرگانێكی ئه‌و بازاڕە ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر پاره‌ی تازه له بازاڕه‌كه‌دا هه‌بێت رۆژانه 100 ملیۆن دیناری لێ ده‌فرۆشرێت.
بۆرسه‌ی دراو فرۆشانی شاری هه‌ولێره، مامه‌ڵه‌كردنی به به‌شێكی زۆر له‌درا‌وەكان هاوشێوەی هەموو رۆژەکان ئاساییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرتر سەرنجڕاكێشە مامەڵەکردنە بە پاره‌ی بچووك یاخود ورده‌ی تازە چاپکراو، خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، به‌پێی گوته‌ی مامه‌ڵه‌كارانی دراو، به‌های ئه‌و پاره نوێیە جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ پاره‌ی به‌كار هاتوو.
وەك مامه‌ڵه‌كارانی بۆرسه‌ی دراو لە شاری ھەولێر ئاماژەی بۆ دەكەن، مامه‌ڵه‌كاری دروا بەهای پارەی کۆن و نوێ لە بازاڕەكان بەمشێوەیە مامەڵەی پێدەكرێت:.
120 هه‌زار 250 دیناری به‌رامبه‌ره 110 هه‌زار دیناری نوێ
120 هه‌زار 500 دیناری به‌رامبه‌ره 108 هه‌زار دیناری نوێ
120 هه‌زار 1000 دیناری به‌رامبه‌ره 115.000 هه‌زار دیناری نوێ
120 هه‌زار 5000 دیناری به‌رامبه‌ره 118.000 هه‌زار دینارێ
به‌های دراوی كۆن و نوێ له رووی به‌ده‌ست هێنانی هێزی كڕینه‌وه هیچ جیاوازییه‌کیان نییه له‌بازاڕدا، شاره‌زایه‌كی ئابووری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هۆكاری سه‌ره‌كی ئەو حاڵەتە بەنكی ناوەندی عێراقییە، كه وه‌ك پێویست به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ئه‌و پارانه به‌سه‌ر به‌نكه‌كاندا دابه‌ش ناكات.
به‌هۆی نه‌بوونی خزمەتگوزاری پارە گۆڕینەوە لە بەنکەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری پاره‌ی به‌كارهاتوو و دڕا‌و، جیاوزای لە بەهای دراوەکان لە ناوخۆدا دروست بووە، شاره‌زایان بۆ کۆتاییهێنان بەو حاڵەتانە بە پێویستی دەزانی به‌نكی مه‌ركه‌زی له ڕێی لقه‌كانیه‌وه پاره كۆن و دڕاوەکان كۆبكاته‌وه و بیگۆڕێتەوە.