سیاسییهك لهبارهی "بێ باوهڕی ئایینی" له عێراق هۆشداریی دهدات
شابهندهر: ماددە ھۆشبەرەكان و لادانی سێكسییش لە عێراق بڵاوبوونەتەوە
K24 - ههولێر:
سیاسییەكی عێراقی وێڕای خستنه رووی نهخۆشی و نههامهتییهكانی عێراق، لەبارەی بڵاوبوونەوەی دیاردەی بێ باوەڕی ئایینیش هۆشداریی دەدات.
عزەت شابەندەر سیاسی عێراقی سەربەخۆ، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیوویەتی: "سەرباری بوونی كێشەی خزمەتگوزارییەكان، نا سەقامگیری، فراوانبوونی بازنەی ھەژاری، بڵاوبوونەوەی دزی، ساختەكاریی لە ھەڵبژاردنەكان، بە دامەزراوەیی نەبوونی حكومەت، قۆستنەوەی پۆست و داڵدەدانی گەندەڵكاران، دیاردەی بێ باوەڕی ئایینییش لە عێراق سەریھەڵداوە".
شابەندەر پێیوایە، جیا لەمانە، ئێستا شەپۆلی بڵاوبوونهوهی ماددە ھۆشبەرەكان و لادانی سێكسییش لە عێراق بڵاوبوونەتەوە.