نوێنه‌ری پوتن سه‌ردانی عێراقی كرد
سه‌ردانه‌كه ته‌نیا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ هاتووه
K24- هه‌ولێر:
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاوكات نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له عێراق بمێنێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ‌گدانۆڤ له كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق راگه‌یاند، به‌و ئامانجه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌یان چاودێری چالاكییه‌كانی ئێران بكه‌ن.
له 30 مانگی رابردووش محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، بۆ یه‌كه‌م جار دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی رووسیای كرد.
ئه‌وكات بۆ‌گدانۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "مۆسكۆ هیواداره بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بۆ ئامانجه راگه‌یه‌ندراوه‌كان بێت، كه خۆی له شه‌ڕی تیرۆر و هاوكاریكردنی عێراق له چه‌سپاندنی سه‌قامگیریدا ده‌بینێته‌وه، نه‌ك بۆ پێكاندنی ئامانجێكی جیۆسیاسی تایبه‌ت به ئه‌مه‌ریكا بێت له ناوچه‌كه".
H.B