چیرۆکی ئەو ژنەی ئامادەنەبوو چۆک بۆ شێرپەنجە دا بدات
کوردستان24 چیرۆکی رزگاربوویەکی نەخۆشی شێرپەنجە دەگێڕێتەوە
K24 – ههولێر:
کوردستان24 چیرۆکی رزگاربوویەکی نەخۆشی شێرپەنجە ئاشکرا دەکات، کە هەمیشە گەشبین بووە و هیوای لە دەست نەداوە.
سوھەیلە یهكهم و دواههمین کەس نییە کە لە نەخۆشی شێرپەنجە رزگاری بووە، بەڵکو چەندین نەخۆشی دیکە ھاوشێوەی ئەم ژنە بەتەمەنە لە نەخۆشییەکە رزگاریان بووە.
بە گووتەی پزیشکان، کەسی تووشبوو گەر لەسەرەتاوه زوو چارەسەر وەربگرێ، ئەوە بەزویی چاك دهبێتهوه.
سوهەیلە لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاریی نەخۆشییەکەی دەڵێت: "نە رۆژێک بیرم لێ کردووەتەوە و نە فرمێسکم بۆ رشتووە، بەڵکو تەنها سوپاسی خوام کردووە".
H.J