ئه‌مه‌ریكا داوا له وڵاتان ده‌كات داعشه‌كانی لای هه‌سه‌ده ببه‌نه‌وه
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كۆده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات ئه‌و سه‌دان چه‌كداره‌ی داعش بگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كانیان و دادگاییان بكه‌ن كه له‌لای هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌ستگیر كراوون و له زینداندان.
رۆبێرت پالادینۆ، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "ده‌ركه‌وتووه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" پابه‌ندبوونی ته‌واویان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستگیركراوانه هه‌بووه‌و به ئارامی و مرۆییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا له وڵاتانی دیكه ده‌كات، ئه‌و هاووڵاتییه داعشانه‌یان كه لای هه‌سه‌ده ده‌ستگیركراون ببه‌نه‌وه و له وڵاته‌كانی خۆیان دادگاییان بكه‌ن".
هه‌ر چه‌نده ئه‌و گوتهبیژه ئاماژه‌ی به ژماره‌ی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش نه‌كردووه كه لای هه‌سه‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه ژماره‌یان نزیكه‌ی 850 كه‌س ده‌بێت.
ئه‌و داواكارییه له كاتێكدایه پێشبینی ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كۆببێته‌وه.
پێشتریش عه‌بدولکەریم عومه‌ر، هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جه‌زیرە بە كوردستان24ی راگەیاندبوو: "ژمارەیەكی زۆر چەكدارانی داعش و ژن و منداڵەكانیان، لە بەندیخانەكانی رۆژئاوای كوردستانن، ئەوە بووەتە بارێكی گران بۆ ئێمە، كە لە 790 چەكداری داعشی بیانی و 548 ژن و ھەزار و 248 مناڵ پێکھاتوون". لە كۆنفرانسێكدا كە لە مانگی 11ی ساڵی 2018 لە برۆكسل بەڕێوەچوو، هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كانتۆنی جه‌زیرە داوای لە وڵاتانی ئەوروپا و رای گشتی ئەوروپا كرد، بێن بەرپرسیاریەتی ژن و منداڵەكانی داعش كە لای ئەوانن بگرنە ئەستۆ.