کۆمپانیای فڕۆکەوانیی جێرمانیا مایە پووچ بوو
کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای جێرمانیا بۆ فڕۆکەوانیی کە زیاتر کارەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکرد، مایە پووچوبوونی خۆی راگەیاند.
ئەو کۆمپانیایە خاوەن 37 فڕۆکە بوو و بنکە سەرەکیەکەشی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە.
کۆمپانیاکە هۆکاری مایەپووچبونی بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان لە هاوینی رابردوو، دابەزینی یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار و تێچووی زۆری خزمەتگوزاریی فڕۆکەکان گەڕاندەوە.
جێرمانیا کاری لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانیش دەکرد و مایە پووچبوونی کاریگەری لەسەر گەشتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوروپا دەبێت.
BBC
H.J