کۆمپانیای فڕۆکەوانیی جێرمانیا مایە پووچ بوو

کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت

K24 – هه‌ولێر:
کۆمپانیای جێرمانیا بۆ فڕۆکەوانیی کە زیاتر کارەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکرد
، مایە پووچوبوونی خۆی راگەیاند.

ئەو کۆمپانیایە خاوەن 37 فڕۆکە بوو و بنکە سەرەکیەکەشی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە.

کۆمپانیاکە هۆکاری مایەپووچبونی بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان لە هاوینی رابردوو، دابەزینی یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار و تێچووی زۆری خزمەتگوزاریی فڕۆکەکان گەڕاندەوە.

جێرمانیا کاری لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانیش دەکرد و مایە پووچبوونی کاریگەری لەسەر گەشتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوروپا دەبێت.

BBC

H.J