واده‌ی هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
كه‌متر له دوو هه‌فته‌ی ماوه
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره 17ی ئه‌م مانگا سه‌رجه‌م ئه‌و بازگه نایاساییه‌نه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ڵبگیرێن، كه ماوه‌ی ساڵێكه به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا دانراون، به‌رپرسی ئابووری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایده‌گه‌یانێت هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتای بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێناسی گومرگی له‌سه‌رتاسه‌ری ده‌وارزه سنورییه‌كانی عێراق، جه‌ختیشیكرده‌وه، لابردنی ئه‌و بازگا نایاساییانه سودێكی باشی ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بازرگانان و خاوه‌ن كارگه‌كان چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندین.
عوسمان شوانی، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له 75 تا 80%ی پێناسه‌ی گومرگی هه‌رێم كراوه‌ته بنه‌مای پێناسه تازه‌كه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێت، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته پیشه‌سازییه‌كان, كارگه و ده‌روازه سنوورییه‌كان".
له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌هۆی دانانی ئه‌و خاڵه گومرگییه نایاساییانه, زيانى زۆر به بازرگانانی كورد گه‌یشت، به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌نته‌رێكی گرنگی بازرگانی و ترانزێت هه‌ژمار ده‌كرا بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، به لابردنی ئه‌و خاڵانه جوڵه‌یه‌كی باش ده‌كه‌وێته‌وه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌م باره‌شه‌وه مه‌لا مه‌جید، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و خاڵه گومرگییانه زیانی زۆریان به بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه".
به گوێره‌ی دواین ڕێكه‌وتنامه كه هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی له‌سه‌ر نیشانداوه, بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پێناسی گومرگی و لابردنی ئه‌و خاڵه نایاسایيا‌نه, كه ماوه‌ی ساڵێكه بووه‌ته كۆسپێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م بازرگانی كوردی، بۆیه ئێستا هه‌موو لایه‌ك چاوى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ و پێك هێنانی حكوومه‌ت, ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵبێنی.
H.B