ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئیسرائیل ده‌كات
"ئه‌گه‌ر له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بیت وه‌ڵامێكی زۆر توند وه‌رده‌گرێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هۆشداریی دایە ئیسرائیل، کە ئەگەر هێرشەکانی لە دژی سووریا بەردەوام بێت ئەوا وه‌ڵامێکی زۆر توند وەردەگرێتەوە.
شەمخانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا رایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا و لە دژی سوپای ئەم وڵاتە و هێزەکانی بەرگریی نیشتمانی، پێشێل کردنی سەروەریی سووریایە و ئەگەر بەردەروام بێت بە توندترین شێوە وڵام دەدرێتەوە.

لە ساڵێ رابردووه‌وه ئیسرائیل لە رێگه‌ی هێرشی ئاسمانی و مووشەکییەوە دەیان بنکەی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ناو خاکی سووریا لە ناوبردووە, بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا بە فەرمی کاردانەوەی بەرامبەر بەم هێرشانە نەبووە.
H.B