لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له په‌رتووكی "خیانه‌ته مه‌زنه‌كه" باس له پشتكردنی ئه‌مه‌ریكا له كورد ده‌كات
رووداوه‌كانی پاش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شرۆڤه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دەیڤید فیلیپس لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆ نوێترین پەرتووکی بە ناوی "خەیانەتە مەزنەکە، پشت کردنی ئەمریکا لە کورد‌و لە دەستدانی رۆژهەڵاتی ناڤین" بڵاوو کردەوە.
پەرتووکەکە باس لە سیاسەتەکانی ئەمه‌ریکا به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان دەکات. نووسەر بە تایبەتی باس لە رووداوەکانی پاش رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی سێپتەمبەری 2017 دا دەکات و پێی وایە، کە لە 16ی ئۆکتۆبه‌ری 2018 دا، ئەمریکا سەبارەت بە رووداوەکانی داگیرکاری کەرکووک و ناوچەکانی دیکە، بێدەنگی نواندوە و بەمەش خیانەتی لە کوردستان کردوە.
وه‌ك ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه له كتێبه‌كه‌یدا باس ده‌كات، هەر ئه‌م هۆكاره‌شه وایکردوە، بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچه‌كه‌دا زیانێکی زۆری بەرکەوێ.
نووسەر له‌و باوه‌ڕه‌دایه، کە دەبێت واشنتن بە پشتیوانی کردنی ئاشکراتر لە کوردستان و داکۆکی لە کورد ئەو کەموکوڕیانە چارەسەر بکات.



هه‌ر ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه "ده‌یڤید فیلیپس"، له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد، له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 به‌شدار بوو و ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر كورد و ناوچه‌كه شرۆڤه‌كرد.
H.B